ژمارەی کوژراوانی شەڕی سوەیدا بۆ زیاتر لە هەزار کەس بەرزدەبێتەوە

ڕوانگەی سووری ڕایگەیاند'' ژمارەی کوژراوان بەهۆی شەڕەی سوەیدا بۆ هەزار و١٢٠ کەس بەرزبووەوە.''

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی ٢٠ی تەمووز،  ئاماری کوژراوانی شەڕ و گرژییەکانی پارێزگای سوەیدای بڵاوکردووە، کە لە سەرەتایی دروستبوونی ناکۆکییەکانەوە تاوەکوو ئێستا ٤٢٧ چەکدار و٢٩٨ هاوڵاتی درووزەکان کوژراون، کە ١٩٤ـیان لەلایەن وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سووریا لە سێدارە دراون.

هەروەها ئاماژەشی داوە، ٣٥٤ کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی حکومەت کوژراون، هاوکات ١٥ سەربازی دیکەی حکومەت بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕی سوەیدا دەستی پێکردوە و پێشێلکاری و کوژرانی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی لێکەوتۆتەوە و تاوەکو ئێستا سەڕەڕای دەستوەردانی دەرەکی و ڕاگەیاندی ئاگربەست بەڵام مەترسییەکان هەر بەردەوامە. 




PM:10:42:20/07/2025