ئەردۆغان: ڕێگە بە لەباربردنی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە نادەین

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی دژی هەر جۆرە هەوڵێک دەوەستنەوە بۆ لەباربردنی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە .

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی تەمموز لە کاتی گەڕانەوە لە قوبرسی تورکیاوە لەنێو فڕۆکە ئەردۆغان بۆ میدیاکاران دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

ئەردۆغان بە میدیاکانی راگەیاند"دیدار و کۆبوونەوەکان لەبارەی پێکهێنانی لیژنە پەرلەمانییەکە گەیشتوونەتە کۆتایی و بەمزووانە ڕەخساندنی زەمینەسازی بۆ پرۆسەکە لە پەرلەمان دەبینین. پێداگیرین لەسەر بونیادنانی داهاتووی وڵات بەبێ تیرۆر".

ئەردۆغان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی چەکدانان و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری لەلایەن پەکەکەوە کە تورکیا بە 'پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر' ناوی دەبات، ئاماژە بەوە دەدات بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بەردەوامن لە هەنگاونان

سەرۆکۆماری تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "ئێجگار بە هەستیارییەوە دەجوڵێینەوە تاکوو پرۆسەکە لەبار نەبرێت و لە ئامادەباشی تەواوداین لە دژی هەر هەوڵێک بۆ لەباربردنی پرۆسەکە".




PM:06:06:21/07/2025