سوپاسالاری ئیسرائیل: لە شەڕی غەززە باجی گەورەمان داوە

سوپاسالاری ئیسرائیل رایگەیاند ئیسرائیل سەختترین جەنگی لە غەززە کردوە و باجی زۆر قورسی داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی  تەممووزی ٢٠٢٥، ئیال زامیر، سوپاسالاری ئیسرائیل ڕایگەیاند" سەرکەوتنی بەرچاویان لە شەڕی غەززە بەدەستهێناوە، بەڵام ئەو شەڕی غەززە ئەو شەڕە سەختە بووە کە پێشتر ئیسرائیل نەیکردووە".

دەڵێت" فەرماندەیی باشووری سوپا بە سەربازە سەرەکی و یەدەگەکانی، هێرش دەکات، هاوکات بەرگریش دەکات، هەرچەند باجی گەورە دەدات سوپا، بەڵام لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت تا دەگاتە سەرکەوتن و کۆتایی بە حەماس دێنێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە جەنگی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بە ‌هێرشی لەناکاوی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و دواتر وەڵامی توندی ئیسرائیلی بەدوادا هات، بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە زیاتر لە ٥٥ هەزار کەس لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵی رابردوو لە غەززە کوژراون.




PM:03:33:22/07/2025