میدیایەکی بەریتانی: ئەمەریکا چەکی ئەتۆم لە بەریتانیا جێگیر دەکاتەوە

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کرد" ئەمەریکا چەکی ئەتۆم لە بەریتانیا جێگیر دەکاتەوە"، رووسیاش دەڵێت" ئەمە هەنگاوێك دەبێت بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان".

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی تەممووز ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانیا، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیە سەربازیی  C-17ئەمەریکی، لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بنکەی سەربازیی (ئاڕ ئەی ئێف لەینکنهیس) لە ناوچەی سەفێک لە ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا نیشتووەتەوە، فڕۆکەکە لە بنکەی هێزی ئاسمانیی کرێتلاند، لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆوە هاتبوو، کە بنکەی هێزە ئاسمانییەکە شوێنی تایبەت بە هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی لێیە.

هەروەها ڕۆژنامەکە لە زاری چاودێرانی سیاسی ڕاگەیاندووە، کاتێک فڕۆکە ئەمەریکییەکە لە بنکەی (ئاڕ ئەی ئێف لەینکنهیس) لە بەریتانای نیشتووەتەوە، دەستبەجێ نەگەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە واشنتن بۆ یەکەمجارە لە دوای ساڵی ٢٠٠٨ـەوە چەکی ئەتۆم لە بەریتانیا جێگیر دەکاتەوە.

لای خۆیەوە دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا (کرێملین) لە لێدوانێکدا سەبارەت بەم بابەتە لەو بارەیەوە دەڵێت" ئەو کارەی ئەمەریکا هەنگاوێک دەبێت بەرەو پەرەسەندنی گرژییەکان".




PM:06:19:22/07/2025