نوێنەری ئیدارەی خۆسەریی لە فەڕەنسا رایگەیاند'' کۆبونەوەی نوێنەرانی ئیداری خۆسەریی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەگەڵ وەفدی حکومەتی کاربەڕێکی سوریا دواخرا.''
کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەریی لە فەڕەنسا، بڵاویکردەوە'' بڕیاربوو سبەینێ لە پاریس بە ئامادەبونی سەرۆکی فەڕەنسا و نوێنەرانی بەریتانیا و ئەمەریکا، کۆبوونەوەی نێوان شاندی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان و حکومەتی کاربەڕێکەری سوریا بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.''
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاربوو لە کۆبونەوەکەدا مەزڵوم عەبدی، وەکو فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە بەشداریی بکات.
سەبارەت بە هۆکاری دواخستنەکەش تائێستاش هیچ رونکردنەوەیەک لەبارەیەوە نەدراوە.