مەسعود پزیشکیان دەڵێت" قەیرانی ئاو ڕەنگە ١٥ ملیۆن دانیشتووی تاران ناچار بە جێهێشتنی شارەکە بکات، ئەمەش بەلێدوانێکی جددی دادەنرێت دەربارەی تێکچوونی دۆخی ژینگەی شارەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٤ی تەممووز، ڕۆژنامەی 'عەسر ئێران' لێدوانێکی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بڵاوکردەوە کە باسی لە دۆخی مەترسیداری تاران کردوە، هۆشداریشی داوە لەوەی تاران ئاوی نییە، ئاماژەی بەوەش کردووە، گواستنەوەی پایتەخت بۆ شوێنێکی دیکە، بژاردەیەکی پیشنیاز کراوە وەک چارەسەرێکی بەپەلە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران ٢٠ پارێزگا تووشی قەیرانی ئاو بوونەتەوە، هەروەها هەندێک سەرچاوەی ئاو خەریکە وشک دەبن.