دانوستانەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە شکستی هێنا

بنیامین نەتانیاهۆ بڕیاریدا وەفدی دانوستانکاری وڵاتەکەی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بانگهێشت بکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی تەمموز بەرپرسێکی ئیسرائیلی رایگەیاند کە  بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بڕیاریدا وەفدی دانوستانکاری وڵاتەکەی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بانگهێشت بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بزوتنەوەی حەماس داواکاری نوێی لە وەڵامی دوایین پێشنیازی ئاگربەست و رێککەوتنی دیلەکاندا خستەڕوو.

بەپێی وتەی بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی و سەرچاوەیەکی ئاگادار، کێشەی سەرەکی لەسەر داوای حەماسە بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو دیلە فەڵەستینیانەی کە لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلەکانیاندا ئازاد دەکرێن.

حەماس داوایکردووە ٢٠٠ فەڵەستینی کە سزای زیندانی هەتاهەتاییان هەیە ئازادبکرێن لەبری ١٢٥ کەس، هەروەها ٢٠٠٠ دیلی فەڵەستینی کە دوای ٧ی ئۆکتۆبەر لە غەززە دەستگیرکراون ئازاد بکرێن لەبری ١٢٠٠ کەس کە لە پێشنیازەکەدا هاتبوو..




PM:08:02:24/07/2025