نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا شكستهێنانی دانوستانه‌كانی له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه راگەیاند، ده‌شڵێت"واشنتن بژارده‌ی دیكه تاوتوێ ده‌كات".
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، ٢٤ی ته‌ممووز، ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) ڕایگه‌یاند، بڕیاریان داوه تیمەکەیان لە دەوحە بگەڕێننەوە بۆ ڕاوێژ، دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه ڕوونی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ئاره‌زووی ئاگربه‌ستی نییه.
ستیڤ ویتكۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نێوه‌ندگیره‌كان هەوڵی زۆریان داوە بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه به ئه‌نجام بگات، بەڵام پێدەچێت حەماس هەماهەنگیی نەبێت یان بە نیازپاکی مامەڵە ناکات.
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتووشیه‌تی، ئه‌مه‌ریكا بژارده‌ی دیكه تاوتوێ ده‌كات بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمه‌ته‌كات و ڕه‌خساندنی زه‌مینه و ژینگه‌یه‌كی ئارامتر بۆ دانیشتووانی غه‌ززه.
ویتكۆف ڕه‌خنه‌یشی له ڕه‌فتاره‌كانی حه‌ماس گرتووه و ده‌ڵێت، مامه‌ڵه‌یه‌كی خۆپه‌رستانه ده‌كات. باسی له‌وه‌ش كردووه، پێداگرن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به ململانێكان و به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی له غه‌ززه.