لە پاش ئەوەی سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند'' بڕیاریداوە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت.'' هەر یەک لە ئەمریکا و ئیسرائیل بە توندی لە دژی دەوتستنەوە و هەوڵەکانی ڕەت دەکەنەوە.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی لێدوانەکەی سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت'' پلانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستینی رەتدەکەینەوە، چونکەبڕیارەکە تەنیا خزمەت بە بانگەشەکانی حەماس و رێگری لە ئاشتی دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.''
لەلای خۆشیەوە، یسرائیل كاتز، وهزیری بهرگری ئیسرائیل ڕایگهیاند'' نیازی ماکرۆن بۆ دانپێدانانی دهوڵهتی فهڵهستینی، شهرمهزاری و خۆڕادهستكردنه به تیرۆر، پاداشتكردن و هاندانی بكوژان و دهستدرێژكارانی بزوتنهوهی حهماسه، كه ترسناكترین كۆمهڵكوژییان له دژی گهلی جولهكه ئهنجامداوه له دوای هۆلۆكۆستهوه".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆی ١٩٣ وڵات، ١٤٣ وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە. رۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥، نەرویج، ئیسپانیا و ئێرلەندا وەکو دوایین وڵات دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا.