دوای بەشداریپێنەکردنی مەزڵوم عەبدی لە کۆبوونەوەدا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پەیوەندی پێوە دەکات

‌وێنە .. ئەرشیق

تا ئیستا هۆکاری بەشداریپێنەکردنی مەزڵوم عەبدی لە کۆبوونەوەکانی فەرەنسا نا دیارە، ئەمرۆ هەینی دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و سوریاو تۆم باراک، ژان نوێل بارۆن، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دیدارێک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی ئەنجام دەدات.

لە راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، هاتووە" دوای كۆبونەوەی ئەمڕۆی وەزیری دەرەوەی فرەنسا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کۆبوەوە، ژان نۆوێل بارۆ، پەیوەندیی بە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدەوە کردووە."

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە" لە داهاتویەکی نزیکدا و لە پاریس، دانوستاندن لەنێوان حکومەتی كاتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی ١٠ی ئازاری نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا لەژێر سەرپەرشتیی فەرەنسا و ئەمریکادا".
 
" وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە لە رێگەی دانوستاندنەوە بۆ یەکخستنی سوریا، تێکەڵکردنی دانیشتوانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بە پڕۆسەی راگوزەری سیاسی و گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی کورد دوپاتکردەوە"( لە راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هاتووە) .

ئەوە لە کاتێکدایە کەسەرەتای دەنگوباسی سازدانی ئەم کۆبوونەوەیە، باس لە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەسەدە، مەزڵوم عەبدی لە کۆبوونەوەکەدا دەکرا.

تا ئێستا هۆکاری بەشداریپێنەکردنی مەزڵوم عەبدی لەو کۆبوونەوەیەی فەرەنسادا نەزانراوە، پێشتر تورکیا دەوری " نێگەتیڤی " هەبووە کە دۆسیەی کورد لە سوریا بە دەوڵەتی بکرێت.




PM:10:15:25/07/2025