سووریا بە هۆی شەڕی مەزهەبی ٣٣٦٩ کەس کوژراون

ڕوانگەی سوری، ڕایگەیاند'' بەهۆی شەڕی مەزهەبی لە سووریا سێ هەزار و ٣٦٩ کەس کوژراون.'' 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە'' لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا ناکۆکی و شەڕی مەزهەبی لەو وڵاتە زیادی کردوە بە زۆر لە ناوچەکان سویدا و کەناراوەکان سووریا شەڕ هەبووە.'' 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی حەوت مانگدا واتا لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ تاوەکو ٢٦ی تەمووز لە سوریا سێ هەزار و ٣٦٩ حاڵەتی لە سێدارەدانی مەیدانی هەبووە کە لە نێوانیان ژن و منداڵیش هەبووە بەشی هەرە زۆریشیان بە کۆمەڵ و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی کوژراون. 

ڕوانگەی سووری، باسی لەوەشکردوە بە تەنها لە مانگی تەمووزدا ٩٢٨ کەس کوژراون کە لە ژمارەیە ٢٥٠یان حاڵەتی لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ بوو، هەر لە کەنارەوەکانی سووریاش سێ هەزار ٢٠٩ کەس کوژراون کە ٩٣ ئافرەت و ٤٤ منداڵی تێدا بوو.




PM:10:50:26/07/2025