وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێی له عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری كۆماری ئیلاسمی ئێران كرد و دەڵێت" هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل مه‌كه‌ن، ده‌ستی درێژمان ده‌گاته تاران و ئه‌مجاره‌ش ئامانجه‌كه كه‌سیی ده‌بێت".
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بنكه‌ی ئاسمانی ڕامۆن به یاوه‌ری بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، یسرائیل كاتز ڕایگەیاند" ده‌مه‌وێت په‌یامێكی ڕون به خامنه‌یی بگه‌یه‌نم، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئیسرائیلارێكی دیكه دەستمان بۆ تاران درێژ ده‌كه‌ینه‌وه، به هێزێكی زیاتره‌وه، ئه‌مجاره‌یان، بۆ شه‌خسی ئێوه ده‌بێت ".
له 13ی حوزه‌یران ئه‌مساڵ، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی له‌ناكاوی بۆسه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا شوێنه سه‌ربازییه‌كان و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی كرده ئامانج.