ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند'' له هه‌ر پێنج منداڵێكی خوار ته‌مه‌نی پێنج ساڵان، یه‌كێكیان له شاری غه‌ززه به‌ده‌ست به‌دخۆراكییه‌كی تونده‌وه ده‌ناڵێنێت.''
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ڕێژه‌ی به‌رزی مردن به‌هۆی به‌دخۆراكی له غه‌ززه ده‌گاته ئاستێكی مه‌ترسیدار، به‌دخۆراكی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێكی مه‌ترسیداره له غه‌ززه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌م مانگه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، زۆربه‌ی مردن به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه پێش یان دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له گه‌یشتنیان به نه‌خۆشخانه‌كان ڕوده‌ده‌ن و جه‌سته‌ش زۆر لاواز ده‌بێت، گه‌مارۆدانی به ئه‌نقه‌ست بۆ سه‌ر غه‌ززه و دواكه‌وتنی هاوكارییه‌كان بوه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی گیانی زۆرێك له هاوڵاتیان.