ترەمپ کۆتا وادە بۆ ڕێککەوتن لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دیاریدەکات


سەرۆکی ئەمریکا کۆتا وادە دەدات بە رووسیا بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا ڕایگەیاند" سزای ئابووری قورس بەسەر ڕووسیا دەسەپێنین.''


دۆناڵد ترەمپ، دەڵێت" زۆر لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بێئومێد بووم، بۆیە رەنگە ئەو 50 ڕۆژەی مۆڵەتی پێی دابوو، کەمی بکەمەوە و ١٠ بۆ ١٢ رۆژی داهاتوو کۆتا وادە دەبێت بۆ ئەوەی رووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا ڕێک بکەوێت، چونکە هیچ بەرەوپێشچوونێکمان لە بارەی ئاگربەستی نێوانیان نەبینیوە.''

وتیشی" ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا نەکەن، سزای قورس بەسەر رووسیادا دەسەپێنین.''




PM:07:44:28/07/2025