نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا، ڕایگەیاند'' ئاڵۆزییەکانی
سووریا بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سیاسی دوادەخات و کۆبونەوەی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی
کاتی سوریا بێ دەرئەنجام بووە.''
گێرپێدەرسن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، پێویستە هەموو
گرووپەکان چەکدابنێن جونکە بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی ڕودەدات بە دەیان هاوڵاتی
مەدەنی کوژراون، ئاڵۆزییەکانی سووریا بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سیاسی زیاتر دوادەخات.''
وتیشی'' کۆبوونەوەی نۆی ئەم مانگەی هەسەدە و دەسەڵاتی سووریا نەیتوانی
ئەنجامەکەی بەدیبهێنێت، داوا لە هەردولا دەکەین سازش لەپێناو جێبەجێکردنی
ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە ئاداری ئەمساڵ بکەن.''
ئەمە لە کاتێکدایە، گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لە
سووریا هەیە و ئیسرائیلیش چەند جارێک بۆردومانی سووریای کردوە و سەرجەم لایەنە
نێودەوڵەتییەکان هەوڵی ئاسایکردنەوەی بارودۆخی ئەو وڵاتە دەدەن.