دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند” ماوەی بەردەم پووتین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن کورتر دەکەینەوە، چونکە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی زیاتر چاوەڕێ بکەین بەو پێیەی هیچ پێشکەوتنێک بەرەو ئاشتیی بەدی نەهاتووە”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی سەردانەکەی بۆ سکۆتلەندا بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و وادەیەکی بۆ پووتین دانا بۆ ڕازیبوون بە ئاشتی و ڕایگەیاند، پووتین دەبێت لە ماوەی ١٠ یان ١٢ ڕۆژدا ڕازی بێت بە ئاگربەست لە ئۆکراینا.
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، دەبێت پووتین لە ماوەی دوو هەفتەی دیکە بگاتە ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا.
لای خۆیەوە دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند" ترمپ یاری لەگەڵ ڕووسیا دەکات، ڕۆژێک دەڵێت ٥٠ و ڕۆژێک دەڵێت ١٠ ڕۆژ کاتتان ماوە بۆ ئاگربەست".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ترەمپ دەبێت ئەو دوو شتی لە بیر بێت، یەکەمیان: وڵاتەکەمان ئێران و ئیسرائیل نییە، . دووەمیان: هەر یارییەک و هەڕەشەک لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ وڵاتەکەی خۆی.