لە ماوەی چوار مانگدا ٤٥ ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئێران کوژراون


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ( هەرانا ) ئاماری کوژرانی ژنانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رایگەیاند کە لە چوار مانگدا ٤٥ ژن کوژراون.
 
لەبارەی لەلایەنی دەستدرێژیکار و بکوژ، رێکخراوی هەرانا ئاشکرای دەکات، هەموو ئەو حاڵەتی کوشتنانە لەلایەن بنەماڵە و ئەندامانی ناو خێزانەکانی قوربانییەکانەوە ئەنجامدراوە.

رێکخراوەکە وردەکاری بڵاودەکاتەوەو دەڵێت" لە مانگی ئادار ١٧ ژن، لە مانگی نیساندا ١٩ ژن، لە مانگی ئایار ٦ ژن، لە مانگی حوزەیران ٣ ژن کوژراون".

لە بارەی هۆکاری کوشتنەکانەوە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە" ئەو کوشتنانە بە هۆکاری جیاوازی بنەماڵەیی، بە پاساوی شەرەف و دڵپیسی ڕوویداوە".

ئەو ئامێرەی تاوانەکانی پێئەنجامدراوە،  چەک، چەقۆ و ئەشکەنجەدانی زۆر تاوانەکانی پێ ئەنجامدراوە.

لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ١٥٨ ژن کوژراون و هەروەها، ١٦ هەزار و ٥٦٧ توندوتیژی خێزانی دژ بە ژنان تۆمار کراوە.




PM:04:44:30/07/2025