وەزیری دەرەوەی سووریا لە سەردانێکی دا بۆ روسیا و کۆبوونەوە لە گەل هاوتا رووسیەکەی رایگەیاند، دهیانهوێت كورد له چوارچێوهی سوریا بمێنێتهوه.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٥ ، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و ئهسعهد شهیبانی هاوتا سورییهكهی كۆبونهوه، لاڤرۆڤ هیوای وڵاتەکەی بۆ ئارامی لە سوریا دەربڕی و ڕایگهیاند، مۆسکۆ ئامادهی هاوكاریه بۆ تێپهڕاندنی ئاستەنگەکان کە دوایینیان ڕوداوەکانی پارێزگای سویدا بو، شهیبانیش وتی، دهیانهوێت كورد له چوارچێوهی سوریا بمێنێتهوه.
سێرگی لاڤرۆڤ ئهمڕۆ پێنجشهممه لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا سورییەکەی، ئەسعەد شهیبانی، کە سەردانی مۆسکۆی كرد، ڕایگەیاند، "چارەسەرکردنی دۆخی سوریا لە ڕێگەی پاراستنی مافەکانی کۆمەڵگەی فرە نەتەوەیی و فرە تائیفیی سوریا بەدیدێت وبۆ ئێمە گرنگە مافی کورد پارێزراو بێت".
ئاماژهی بهوش كرد، مۆسکۆ ڕێوشوێنهكانی ئەحمەد شهرع، سەرۆکی سوریا سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی دۆخەکەی بیستوه و هیوادارن ههمو بڕگهكان جێبهجێ بكرێن، وتی، "ئێمە پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری کۆماری عەرەبی سوریا دەکەین، هاوڕا بوین لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆ لەوبارەیهوە".
لایخۆیهوه ئهسعهد شهیبانی ڕایگهیاند، "دهمانهوێت كورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سوریا بمێنێتهوه و مافە تەواوەکانی خۆیان بهدهستبهێنن".