سەرۆکی ئەمریکا، لە پلاتفۆڕمی تایبەت بە خۆی ''تروس'' ڕایگەیناد'' نزیکەی ٢٠ هەزار سەربازی رووسی تەنیا ئەم مانگە لە شەڕە بێماناکەی ئۆکراینادا کوژراون. رووسیا لە سەرەتای ئەم ساڵەوە١١٢ هەزار و ٥٠٠ سەربازی لەدەستداوە.''
ترەمپ ئاماژەی بە زیانەکانی ئۆکرایناش کردوە، دەڵێت'' ئۆکرایناش زیانی گەورەی بەرکەوتووە. ئەوان لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە نزیکەی هەشت سەربازیان لەدەستداوە.''
ترەمپ پێشتر رایگەیاندبوو، سزای نوێ بەسەر مۆسکۆ و ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت کە سەرچاوەی وزەی رووسیا دەکڕن، ئەگەر تاوەکو ٨ی ئاب هەنگاو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگە سێ ساڵ و نیوییەکە نەنێن.