نوسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە " بە گشتی، لە ٢٧ی ئایارەوە، نزیکەی هەزار و ٣٧٣ فەڵەستینی لە کاتی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی خۆراک کوژراون.''
ئاماژە بەوەشکراوە، ٨٥٩ کەسیان لە دەوروبەری شوێنەکانی دامەزراوەی مرۆیی غەززە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پشتیوانی دەکرێت کوژراون و ٥١٤ کەسی دیكەشیان لەسەر ڕێڕەوی کاروانە خۆراکییەکان کوژراون.
هەروەها، زۆربەی ئەم کوشتنانە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون، بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکانیش لە کەرتی غەززە، کۆی گشتی بریندار و توشبوان بۆ بە دەستهێنانی خۆرا کە گەیشتونەتە نەخۆشخانەکان بۆ زیاتر لە هەشت هەزار و ٨١٨ بریندار بەرزبوەتەوە.