حه‌ماس وه‌ڵامی نێردەی ئەمریکای دایەوە ، جەختی کردەوە لەوەی چەک دانانێن و بەردەوام دەبن لە شەڕ کردن.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی وتەکانی نێردەی ئەمریکا بڵاوکردەوەو دەڵێت'' به‌رگری و چه‌ك، دوو ده‌ستكه‌وت و به‌های نیشتمانی و یاسایین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاریی، بۆیه ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مافه نیشتمانی و یاسایییه ببن.''
لە ڕاگەیاندراوەکەی حەماسدا هاتوە'' هه‌رگیز چه‌ك دانانێین تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین دانه‌مه‌زرێت و قودس پایته‌خته‌كه‌ی نه‌بێت.''
ئەم ڕاگەیەندراوەی حەماس وەلامێک بو بۆ وتەکانی ئەمرۆی نێردەی ئەمریکا کە باسی لەوەکرد بزوتنەوەی حەماس ڕەزامەندی دەڕبڕیوە بە دانانی چەک و کۆتایی هێنان بە شەڕ.
نێردەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکرد بوو کە کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ بە باشی تێپەڕێوە هەردولا ئامنجیان ئەوەیە شەڕ کۆتایی بێت.