ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان، ڕایانگه‌یاند'' له ئه‌نجامی ئه‌و لافاوه گه‌وره‌یه‌ی كه له كۆتایی مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵه‌وه سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه، ٢٩٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی پاكستان به پشتبه‌ستن به ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه'' به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه ٧١٥ كه‌س برینداربون، جگه له‌وه‌ی هه‌زار و ٦٧٦ ماڵ زیانیان به‌ركه‌وتوه، له‌نێویاندا ٥٢٩ ماڵ به‌ته‌واوی وێران بون.
ساڵانه بارانبارینی وه‌رزی كه له مانگی حوزه‌یران تا ئەیلول به‌رده‌وام ده‌بێت له باشوری ئاسیا، كاره‌ساتی سروشتی به‌رفراوانی لێده‌كه‌وێته‌وه.