ئێران ئەنجوومەنی بەرگری نیشتمانی دادەمەزرێنێت

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە فەرمی پێکهێنانی ئەنجوومەنی بەرگریی نیشتیمانیی پەسەند کرد.

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە " ئەنجوومەنی بەرگریی نیشتمانی بەرپرسیار دەبێت لە پاراستنی وڵات لە هەڕەشە دەرەکییەکان و گرنگیدان بە پلانەکانی بەرگری و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکان.'' 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،سەرۆکی ئەنجومەنەکە سەرۆکی کۆمارە، و لە سەرۆکی دەزگاکانی یاسادانان و دادوەری و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و بەشێک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکهاتووە. 




AM:12:09:04/08/2025