سەرۆکی ئەمریکا و ڕوسیا هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە

سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە. 

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی کە لەزاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردووەتەوە'' دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکردە ئەوروپییەکان ئەو پلانەی ئاشکرا کردووە.'' 

ترەمپ بەنیازە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە، پلانیشی هەیە دوای ئەو کۆبوونەوەیە، کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان خۆی و پوتین و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، بکات. 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کۆبوونەوەکان تەنیا ئەو سێ سەرکردەیە لە خۆدەگرن و هیچ سەرکردەیەکی ئەوروپی بەشداری تێدا ناکات و ئەوروپییەکانیش پشتیوانی لە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە دەکەن. 




PM:12:36:07/08/2025