ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئاشکرایدەکات وڵاتاکەی ناردن وفرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل ڕادەگرێت.
فرێدریک مێرز، ڕایگەیاند'' ئەڵمانیا ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازیی بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت کە دەکرێت لە شەڕی غەززەدا بەکاری بێنێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر پلانی وڵاتەکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە.''
ڕاوێژکارەکە وتیشی'' تادێت قورستر دەبێت لەوەی تێبگەین پلانی سوپای ئیسرائیل چۆن هاوکار و یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکان، لەم هەلومەرجەدا، حکوومەتی ئەڵمانیا ڕێگە بە ناردنی هیچ جۆرە چەک و کەرەستەیەکی سەربازی نادات کە یارمەتیدەر بێت لە کەرتی غەززە بەکاربهێنرێت.''
ئەمە لە کاتێکدایە فشارەکان بۆ سەر ئیسرائیل زیادی کردوە و داوای چارەسەری دوو دەوڵەت دەکرێت و لەلایەکی دیکەوە نەتەنیاهۆ بڕیاری داگیرکردنی غەززەی دەرکردوە.