میدیاكانی ئێران ئه‌مڕۆ ئاشکرایان کرد، هێرشێکی چەکداری بنکەیەکی پۆلیسی شاری سەراوانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران.
سەرچاوە و پلاتفۆڕمە خۆجێیەکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە "ئۆپەراسیۆنەکە بوەتە هۆی کوژرانی سێ چەکدار و دەستگیرکردنی دو کەسی دیکە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە، هەروەها دەسەڵاتداران کوژرانی ئەفسەرێکی ئەمنییان ڕاگەیاندوە".
هێرشەکە لە کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی بەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامدراوه، کاتێک چەکدارەکان تەقەیان لە بنکەی پۆلیس کردوە پێش ئەوەی هێزەکانی پۆلیس وەڵام بدەنەوە، میدیاکان بڵاریان کردووەتەوە کە " پێدەچێت هێرشبەرەکان سەر بە جەیش ئەلعەدل بن کە گروپێکی ئۆپۆزسیۆنە".
مانگی ڕابردوش گروپی "جەیش ئەلعەدل" به‌رپرسیارێتی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك گرته ئه‌ستۆ كه لانیكه‌م هه‌شت كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربون.