بەپێی میدیاکانی ئەمریکا و بەریتانیا، حکومەتی ئێران بۆ پاراستنی ژیانی زانا ئەتۆمییەکانی سەرجەمیان بۆ شوێنێکی سەلامەت دەگوازێتەوە.
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دوای کوژرانی زانا ئەتۆمییەکانی ئێران زۆربەی زانایا ئەتۆمییەکانی لەگەڵ خێزانەکانیان بۆ شوێنێکی سەلامەت گواستووەتەوە ئەمەش بۆ پاراستنی ژیانیان.
هەر بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ئێران هەندێک کەسی لە شوێنی زانا ئەتۆمییەکانی داناوە و لە زانکۆکان وانە دەڵێنەوە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە بەرنامە ئەتۆمییەکانەوە نییە و ئەمەش تەنیا بۆ شاردنەوەی زاناکانی و پاراستنیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ١٣ی حوزەیران ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەو هێرشانە جگە لە وێرانکردنی ژێرخانی ئەتۆمی ئەو وڵاتە و چەندین سەکردەی سەربازی و زانای ئەتۆمی تارانی بە ئامانج گرت.