جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند،'' ئه‌مریكا به‌دوای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئۆكرانیادا ده‌گه‌ڕێت،وتیشی" ده‌مانه‌وێت له‌مه‌ودوا ناردنی پاره بۆ ئۆكرانیا و كوشتنه‌كانیش له‌و وڵاته رابگرین".
جه‌ی دی ڤانس له دواین لێدوانێكدا باسی لەوەکرد" ئه‌گه‌ر هێڵی په‌یوه‌ندیی ئێستای نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا ره‌چاوبكه‌ین، هه‌وڵی چارەسەر کردنی کۆتایی شەڕی ئۆکرانیا دەدەین کە ڕوسەکان و ئۆکرانیەکان بتوانن بە ئاشتەوای تێدا بژین.''
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مریكا باوه‌ڕی به‌وه نییه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی پێش كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕوسیا و ئه‌مریكا به‌رهه‌مدار بن یان ئاسایی ببنه‌وه.
جه‌ی دی ڤانس ڕێككه‌وتنی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان ڤلادمیر پوتن و دۆناڵد تره‌مپی پێشكه‌وتنێكی گه‌وره بۆ دیپلۆماسیه‌تی ئه‌مریكا وه‌سفكرد.