لە تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلەی ڕێختەر ڕویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلەی رێختەر لە قەزای سندرگی سەر بە پارێزگای بالکەسیری تورکیا ڕوویدا
 
دەستەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا رایگەیاند'' بوومەلەرزەکە لە قووڵایی نزیکەی ١١ کیلۆمەتردا روویدا و لە پارێزگاکانی دەوروبەری وەک ئیستەنبووڵ، ئیزمیر و بورسا بە بەهێزیی هەستی پێ کرا.
بوومەلەرزەکە ترس و دڵەڕاوکی فراوانی دروست کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام چەند خانوو و باڵەخانەیەک داڕووخاون.
  
بەرپرسان داوایان لە هاووڵاتیان کردووە کە وریا و ئامادە بن بۆ ئەگەری پاشلەرزەکان لەدوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزە.
 




PM:08:33:10/08/2025