مارك ڕوته سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی، به‌ڵێنیدا به‌رده‌وام بێت له دابینكردنی چه‌ك بۆ ئۆكرانیا به‌بێ گوێدانه ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
سكرتێری ناتۆ، بۆچونی خۆی ده‌ربڕی كه كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی سه‌رۆكه‌كانی ڕوسیا و ئه‌مریكا له ئه‌لاسكا "نابێته هۆی ڕێككه‌وتنی كۆتایی، سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی ئۆكرانیا".
داوایكرد "ئۆكرانیا واز له دانپێدانانی یاسایی به زیانه‌كانی خاكی كیێڤ بهێنێت وه‌ك به‌شێك له ڕێككه‌وتنێكی داهاتو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئۆكرانیا".