ئێران بەومەرجەی تەواوی سزاکانی سەری هەڵبگیرێترازی دەبێت بە سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢٥، مەجید تەختڕەوانچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، ئێران ئامادەیە سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو قبوڵ بکات، بەڵام بەومەرجەی ئەمەریکا تەواوی سزاکانی سەری هەڵبگرێت.
مەجید تەختڕەوانچی، ئاماژەی بەوەش دا، دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا پەیوەستە بە گەرەنتیکردنی ئەوەی جارێکی دیکە هێرش نەکرێتەوە سەر ئێران.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە ٢ی تەمموزی ڕابردوودا، یاسایی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم واژۆ کرد، ئەمەش دوای جەنگی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریکا بوو، کە واشنتن هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.