نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای هه‌نگاوی به‌په‌له ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی له غه‌ززه گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له ١٠٠ منداڵیان به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه.
نوسینگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی ڕایگه‌یاند'' هاوبه‌شه فریاگوزارییه‌كانیان له غه‌زه تۆماركردنی زیاتر له ١٠٠ منداڵیان ئاشكراكردوه كه به‌هۆی به‌دخۆراكیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش به‌شێكی وێرانكه‌ره كه جیهان شه‌رمه‌زار ده‌كات و داوای كرده‌وه‌ی به‌په‌له و له‌مێژه دواكه‌وتو ده‌كات".
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار منداڵ له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دا ماونه‌ته‌وه و زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی غه‌ززه ڕایانگه‌یاندوه كه بۆ چه‌ند ڕۆژێك له یه‌ك كاتدا بێ خواردن ده‌ڕۆن.
ڕونیكرده‌وه كه دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی یارمه‌تی خۆراك له غه‌ززه پێویستی به زیاتر له ٦٢هه‌زار ته‌ن هه‌یه له مانگێكدا، به‌ڵام تا ئێستا ڕێگه به بڕی پێویست نه‌دراوه بۆ دڵنیابون له مانه‌وه‌ی نزیكه‌ی دو ملیۆن كه‌س.