ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا کۆدەبنەوە


لە دوای شەش ساڵ ئەمڕۆ هەر یەک لە دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین لە بارەی جەنگی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە. 

دۆناڵد ترەمپ، لە دواین لێدوانی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە وتی" سبەی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ سەرۆک پووتین هەیە. پێموایە کۆبوونەوەیەکی باش دەبێت، بەڵام کۆبوونەوەی گرنگتر، کۆبوونەوەی دووەم دەبێت.'' 

سەرەڕای گرنگیی کۆبوونەوەکە، ترەمپ روونیکردەوە کە رەنگە دانیشتنەکەی لەگەڵ پووتین زۆر درێژە نەکێشێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کرێملن ئەم هەفتەیە رایگەیاند، مەرجەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە لە ساڵی 2024ەوە نەگۆڕاون و دەیەوێت ئۆکرانیا لەو هەرێمانە بکشێتەوە کە رووسیا بە خاکی خۆی دەزانێت.
 
تەوەری سەرەکی گفتوگۆی ئاشتی لەبارەی جەنگی بەردەوامی رووسیا-ئۆکراینا، لەنێویاندا پێشنیازی "گۆڕینەوە خاک" و مەرجەکانی ئاگربەس کۆبوونەوەکەش لە ئالاسکا لە بنکەی سەربازی هاوبەشی نێوانیان ئەنجام دەدرێت




AM:09:31:15/08/2025