حزبوڵا بەهۆی چەکدانەنایەوە هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕدەکات



 ئەمینداری گشتی حزبوڵا، نەعیم قاسم چەک داماڵین رەتدەکاتەوە بەم هەڵوێستەش ئەگەری روبەڕووبونەوەی لێدەکرێت لە کاتێکدا حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە چەک تەنها بە دەستی دەوڵەتەوە بێت.

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبوڵا ڕایگەیاند" بڕیاری حکومەتی لوبنان بۆ چەکدانانی حزبوڵا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و ئامادەن شەڕ لەپێناو پاراستنی چەکەکانیان بکەن".

بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی حزبوڵا، نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاند" هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی حزبوڵا دەبێتەهۆی هەڵگیرسانی ئاژاوەگێڕی،ئەو قسانەش کە دەوترێت حکومەتی لوبنان پڕۆژەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل جێبەجێ دەکات، هیچ بنەمایەکیان نییە ".

" بڕیارەکانمان لوبنانییە و لەناو کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا دەدرێن، هیچ کەسێک ناتوانێت بڕیارمان بەسەردا بسەپێنێت ".( سەرۆک وەزیرانی لوبنان وا دەلێت).

نەواف سەلام وتیشی" هیچ کەسێک داوای نەکردوە حزبوڵا چەکەکەی دەستی ڕادەستی ئیسرائیک بکات، بەڵکو داوا کراوە ئەو چەکانە ڕادەستی سوپای لوبنان بکرێت".





PM:11:45:15/08/2025