ترەمپ: کۆبوونەوە لەگەڵ پوتین بەرهەمدار بوو و پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە

‌وێنەکە.. فرانس پرێس
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەردوو سەرۆکی رووسیا و ئۆکراینا، ڤلادیمیر پوتین و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، دەیانەوێت "منیش ئامادەی کۆبوونەوەیەکی داهاتوو بم" لە نێوانیاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێگەیەک بەرەو ئاشتی.

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لوتکەی ئالاسکا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان ئەنجامدا و پێشکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە، بەڵام هیچ رێککەوتنێک لەنێوانیاندا نەبووە و نەگەیشتوون بەو شوێنەی دەیانەوێت".

راشیگەیاند" لەسەر زۆر خاڵ رێککەوتن، بەڵام چەند خاڵێک ماون کە رەنگە یەکێکیان گرنگترین بێت، بەڵام چانسێکی زۆر باشیان هەیە بۆ گەیشتن بەئەنجام".

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کردهەردوو سەرۆکی رووسیا و ئۆکراینا، ڤلادیمیر پووتین و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، دەیانەوێت "منیش ئامادەی کۆبوونەوەیەکی داهاتوو بم" لە نێوانیاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێگەیەک بەرەو ئاشتی.

هاوکات، ڤیلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند" هیوادارە ئەو لێکتێگەیشتنەی پێی گەیشتوون، رێگە خۆشکەر بێت بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا".

وتیشی" پێشبینی دەکەن کیێڤ و پایتەختەکانی ئەوروپا هیچ ئاستەنگییەک دروستنەکەن و هەوڵنەدەن بۆ تێکدانی پێشکەوتنەکان".




AM:09:08:16/08/2025