پاسێک لە پردێکەوە کەوتە ناو ڕوباری وادی حەراش لە پایتەختی جەزائیر، ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربون.
بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوەتەوە، یەکەم ساتەکانی ڕوداوەکە و دەستێوەردانی هاوڵاتیانی دەرخستوە کە خۆیان فڕێداوەتە ناو ڕوبارەکە بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەی لەناو پاسەکەدا گیریان خواردوە پێش گەیشتنی کارمەندانی بەرگری شارستانی.
سەرۆکایەتی جەزائیر ڕایگەیاند" عەبدولمەدجید تێبۆنی سەرۆک کۆماری جەزائیر ڕایگەیاند، ماتەمینی نیشتمانی یەک ڕۆژەی ڕاگەیاندوە، کە ئاڵاکانی بە نیوە داگرتوه، ئەوەش وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی پاسە نەفەرهەڵگرەکە بۆ ناو ڕوبارهكه".
بەرگری شارستانی ئەو وڵاتە گیانلەدەستدانی ١٨ کەس و برینداربونی ٢٣ کەسی ڕاگەیاند، کە دو کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.