سەرۆکی ڕووسیا: ئەگەر هۆکاری کێشەکان چارەسەر بکرێت جەنگ کۆتایی دێت

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند'' بە چارەکردنی هۆکارەکانی دروستبوونی جەنگی ئۆکرانیا هەموو کێشەکان چارە دەکرێن. '' 

ڤلادیمێر پوتن، لە بارەی کۆبوونەوەی ئالاسکا دەڵێت'' سەردانەکەی بۆ ئالاسکا بە سوود بوو و لە کاتی خۆیدا بوو.  هاوکات گفتوگۆیەکەمان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕاشکاوانە و جەوهەری بوو و لە بڕیارە دروستەکان نزیکمان دەکاتەوە.'' 

سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەشی دا، لە کۆبوونەوەکەی ئالاسکا دەرفەت هەبوو کە باس لە هۆکارە ڕاستەقینەکانی دروستبوونی ئەو کێشەیە بکەین، چارەسەکردنی ئەو هۆکارانەش دەبنە هۆی کۆتایی هێنان بە جەنگەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی ئاشتی و ئاگربەستی ڕێککەوتنی ئۆکرانیا و چەند پرسێکی دیکە لە ویلایەتی ئالاسکا کۆبوونەوە.




PM:07:39:16/08/2025