دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە ناوچەی ئەلمەزێی ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سوریا بیستراو و وەزارەتی ڕاگەیاندنی سوریاش ڕایگەیاند'' ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بوە و زیانی گیانی نەبوە".
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) ئەمشەو ١٦ی ئابی ٢٠٢٥ بڵاویكردەوە'' دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە ناوچەی ئەلمەزێی ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەخت بیستراو و لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە لە سروشتی ڕوداوەكە دەكەن.''
لایخۆیەوە وەزارەتی ڕاگەیاندنی سوریاش ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕوداوەكەوە بڵاوكردەوە و دەڵیت'' تەقینەوەكە ئۆتۆمبلێكی بۆمبڕێژكراو بوە و لە ڕوداوەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.''