وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی سازشی ڕوسیا و ئۆكرانیا كرده‌وه كه هه‌ندێك ئیمتیاز بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتنی ئاشتی.
ماركۆ ڕوبیۆ له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كاردانه‌وه‌كانی لوتكه‌ی ئه‌لاسكای نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا هه‌ڵسه‌نگاند و وتی'' لوتكه‌كه زۆر به‌رهه‌مدار بووه، پرسگه‌لێكی گرنگ هه‌ن كه ده‌بێت گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت و له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون".
ڕوبیۆ وتیشی" ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی واژۆ بكه‌ین كه كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنێت، بۆئه‌وه‌ی گه‌لی ئۆكرانیا بتوانێت له ژیانی خۆیدا بچێته پێشه‌وه و وڵاته‌كه‌ی ئاوه‌دان بكاته‌وه، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مه‌ش ده‌بێت ڕوسیا و ئۆكرانیا هه‌ندێك سازش بۆ یه‌كتر بكه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا به‌رده‌وامن له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گه‌ره‌نتی ئه‌منی و ئاڵوگۆڕی خاكی و پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه.