ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری
شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری سەربازی ھۆشداری دەدات لە ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی
نوێ لەگەڵ ئیسرائیل لە "ھەر ساتێکدا” و دەشڵێتت: دۆخەکە بە "جەنگگەرایی”
دەمێنێتەوە و ھەموو سیناریۆکان لەسەر مێزن.
لیوا
ڕِەحیم سەفەوی، ڕاوێژككاری باڵای خامنەیی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)
ڕایگگەیاندووە، کە تاران ڕەچاوی خراپترین سیناریۆ دەکات و خۆی بۆ جەنگ ئامادە
دەکات.
ئاماژەی
بەوەدا کە "لە ئێستادا هیچ ئاگربەستێک لە ئارادا نییە و لە هەر ساتێکدا دەکرێت
شایەتحاڵی هەڵگیرسانی جەنگ بین لەگەڵ ئیسرائیل”.
ئەو
راوێژکارە دەشڵێت: "هیچ ڕێککەوتن و پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا و قەوارەی
ئیسرائیلدا نییە، لە هەر کاتێکدا بێت، پێکدادانەکان دەست پێ دەکەنەوە”.
سەفەوی
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و وتی،
"شەڕێکی نوێ سەرهەڵدەداتەوە و ڕەنگە دوای ئەوە شەڕێکی دیکە ڕوونەدات”.
جەختی
لەسەر باوەڕی وڵاتەکەی کردەوە کە "ئەوانەی بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن دەبێت ئامادەبن
بۆ شەڕ و باشترین ئامرازی بەرگریش هێرشە”.