لە هێرشی چەکداری لە ئێران پێنج ئەندامی پۆلیس کوژران

لە هێرشێکی چەکداری لە شاری ئێرانشاری سەر بە پارێزگای سیستان و بلوچستان پێنج ئەندامئ پۆلیس کوژران و گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی جەیشولعەدل بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئاب چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر  دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی لە شاری ئێرانشاری سەر بە پارێزگای سیستان و بلوچستانی ئێران.

لای خۆشییەوە ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سوپای پاسداران، پشتراستی کردەوە کە لەو هێرشەدا پێنج ئەندامی پۆلیس کوژراون کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

دوابەدوای هێرشەکە گروپی جەیشولعەدل کە گروپێکی ئۆپۆزیسیۆنی بلوچە بەرپرسیارەتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.




PM:05:19:22/08/2025