بە هۆی شەپۆلی گەرماوە لە پورتوگال زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی پورتوگال ڕایانگەیاند" ١٣٣١ کەس بەهۆی شەپۆلی گەرمای بەهێزەوە گیانیان لەدەستداوە، کە لە نێوان ٢٧ی تەمموزی ڕابردوو و ١٥ی ئابی ئەم مانگەدا وڵاتەکەی گرتەوە، ئەمەش بەڕێژەی ٢٥٪ زیادبوونێکی بەرچاوە لە ڕێژەی گیانلەدەستدان لەم ماوەیەدا."
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٧٥ ساڵەوە بووە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، چونکە بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما بووەتە هۆی توندتربوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان، بەتایبەتی نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامی هەناسە.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی "یورۆنیوز”، ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست و باشووری ئالێنتێخۆ لە پورتوگال بەرزترین ڕێژەی گیانلەدەستدانیان بەهۆی گەرماوە تۆمارکردووە.