ئەحمەد شەڕع سەردانی ئەمریکا دەکات


سەرۆكی کاتی سوریا مانگی داهاتو سەردانی ئەمریكا دەكات بەمەبەستی بەشداریكردن لە ٨٠ هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرك. 

ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ یەكشەممە لە زاری بەرپرسێکی سوریاوە بڵاویكردەوە'' ئەحمەد شەرع بەشداری لە  ٨٠ هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات، کە مانگی داهاتو لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت.''

بە وتەی ئەو بەرپرسەی حكومەتی سوریا، ئەحمەد شەرع لە میانی بەشداریكردنی لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک، وتارێک پێشکەش دەکات.

لەدوای ساڵی ١٩٦٧ ەوە ئەوە یەکەمجارە كە سەرۆکێکی سوریا بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی بکات، بەو پێیەی سەرۆکەکانی پێشوی بەشار ئەسەد و حافز سەرۆکی پێش خۆی و باوکی، بەشداری کۆبونەوەکانیان نەکردوە، ئەوە لەكاتێكدایە دیمەشق هەوڵدەدات دانپێدانانی نێودەوڵەتی و پشتیوانی ئابوری بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە کۆبکاتەوە. 




PM:07:34:25/08/2025