رابەری رۆحی دروزەکان لە سوریا، داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی دەكات بۆ جیابونەوەی سوەیدا لە سوریا.
حیکمەت هیجری، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لەسەكۆ كۆمەڵایەتییەكانی سوریا بڵاوبووەتەوە، دەڵێت” داوا لە جیهان و وڵاتانی ئازاد دەکەین لەگەڵ تائیفەی دروز بوەستن بۆ ئەوەی هەرێمێکی جیا رابگەیەنن بۆ لەپێناو پاراستنیان.”
هیجری ئاماژەی بەوەشكرد، هەنگاوەكانمان بە ناونیشانێکی نوێ دەستیپێکرد دوای نەهامەتییەكەی ئەم دواییە، کە مەبەست لێی لەناوبردنی دروزەكان بوو لە باشوری سوریا لەسەر دەستی هێزەكانی حكومەتی دیمەشق.
لە ١٣ی تەمموزی رابردودا شاری سوەیدای دروزنشین شەڕو پێکدادانەکانی توندی بە خۆیەوە بینی کە بووە هۆکاری کوژرانی ١٦٠٠ کەس