لە هێرشێكی چەكداری لە ئەمریکا ژمارەیەك هاوڵاتی كورژان

لە هێرشێكی چەكداریدا بۆسەر خوێندنگەیەكی كاتۆلیكی لە باكووری ئەمریكا، ژمارەیەك هاوولاتی كورژان و بریندار بوون.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، چەكدارێك هێرشی كردووەتە سەر خوێندنگەیەكی كاتژۆلیكی لە ویلایەتی مینیسوتا لە باكووری ئەمریكا و بەهۆی تەقەكردنی هەڕەمەكییەوە، ژمارەیەك هاووڵاتی كوشتووەو چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.

لەدوای رووداوەكە، هێزێكی پۆلیس دەوروبەری خوێ،دنگەكەی گەمارۆدا و توانی تۆمەتبارەكە دەستگیر بكات.

حاكمی ویلایەتی مینیسوتا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، نیگەرانیی خۆی بەرامبەر رووداوەكە دەربڕی و رایگەیاند: رووداوێكی شۆكهێنەر بوو، تائێستاش هۆكارەكەی نازانین.




PM:07:48:27/08/2025