ئەمشەو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ناوچەی کەسوەیان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردوومان کرد، ئەمەش دووەم جارە ئەو شوێنە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بۆردوومان بکرێت.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی سووریا، دوو فڕۆکەی ئیسرائیلی، گردی مانعیان لە ناوچەی کەسوەی دیمەشق بۆردوومان کردووە، هاوکات فڕینی چڕی فڕۆکەی ئیسڕائیلی بەسەر ئاسمانی دیمەشقدا بەردەوامە.
لەلایەکی دیکە ئێوارەی شەوی ڕابردوو، ئیسرائیل شەش هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی سەربە وەزارەتی بەرگریی سووریا لە چیای مانع کە دەکەوێتە ناوچەی کەسوە لە لادێکانی دیمەشق.
هاوکات بەپێی هەواڵی کەناڵی هەواڵی سووریا، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئیسڕائیل، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر شاری کەسوە، شەش سەربازی سووری کوشتووە