بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیل: بەرپرسانی دیمەشق ئاگادارکراونەتەوە یاری بە ئاگر نەكەن

بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیل ئاشكرای دەکات کە  تەلئەبیب بەرپرسانی دیمەشق ئاگادارکراونەتەوە یاری بە ئاگر نەكەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ئاب کەناڵی "الحدپ" لەزاری ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییەوە بڵاویكردووەتەوە" دابەزینی هێزەكانیان لە نزیک دیمەشق بۆ ئاسایشی ئیسرائیل بەتەواوی پێویست بووە، رونیشی کردووەتەوە، لەو كردەوەیەدا کەرەستەی نهێنی و مەترسیداریان گێڕاوەتەوە".

بەوتەی ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە، پێشتر ئیدارەی سوریا ئاگادار کرابووه بەوەی دانبەخۆداگرتنی ئیسرائیل یان سنوری ئۆپراسیۆنه کانی تاقینەکاتەوه. 

وتوشیەتی" هۆشداریمان بە ئیدارەی سوریا داوە یاری بە ئاگر نەکەن و گوێ بۆ فەرمانەکانی تورکیا نەگرن، ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا هەوڵدەدات زۆر لێیان نزیک بێتەوە".

راشیگەیاندووە" ئەو ئامێرانەی لە گوندەواری دیمەشق گەڕاندویانەتەوە زیاتر لە (١٠) ساڵە لەو شوێنانە بوون".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەوی رابردوو ناوچەی کەسوەیان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردوومان کرد.




PM:10:46:28/08/2025