وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند'' بڕیاری بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیای بۆ سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر تاراندا بە توندی ئیدانە دەکەین.''
عەباس عراقچی وتیشی'' ئەم کردەوەیە بە هەنگاوی نایاسایی و ناڕەوایە و ئیدانەی دەکەین و ئەم هەنگاوە گومان لە مەبەستی ڕاستەقینەی ئەم وڵاتانه بەرامبەر تاران زیاتر دەکات و بەڕەو پێشبردنی ڕێڕەوی دیپلۆماسی ئاڵۆزتر دەکات.''
عێراقچی دەڵێت'' ئامادەیین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە دیپلۆماسییەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی، بەمەرجێک لایەنەکانی دیکە جددی و نیازپاکی نیشان بدەن.''
ئەمە لە کاتێکدایە، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا، بڕیاری میکانیزمی دووبارە سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانیان بۆ ماوەی ٣٠رۆژە و لەسەر بنەمای پابەندنەبوونی ئێرانە بە داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم و رێگەدان بە پشکنینی وێستگە ئەتۆمییەکان .