ئەڵمانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ئێران جێبهێڵن

ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات ئێران بەجێبهێڵن و سەردانی بۆ نەکەن، لەترسی ئەوەی نەوەک بەهۆی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا.

حکوومەتی ئەڵمانیا داوای لە هاوڵاتیانی کرد، ئێران جێبهێڵن و گەشتی ئەو وڵاتە نەکەن بۆ ئەوەی دووربن لە هەر تۆڵەسەندنەوەیەک لەلایەن تارانەوە، ئەمەش بەهۆی ڕۆڵی ئەڵمانیا لە پشتیوانیی کردنی دووبارە سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا.


دوێنێ پێنجشەممە، بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا پڕۆسەیەکی ٣٠ ڕۆژەیان دەستپێکرد بۆ دووبارە سەپاندنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا، ئەمەش هەنگاوێکە ئەگەری هەیە  گرژییەکان زیاتر بکات دوای دوو مانگ لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران.



PM:01:13:29/08/2025