بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و ٤٩ کەس گیانیان لەدەستدا

بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی مۆریتانیا ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم، ٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٥ بەرپرسێکی باڵای هێزی پاسەوانی دەریایی مۆریتانیا کە نەیویستووە جگەلە گیانلەدەستدانی ٤٩ کەس، هاوکات نزیکەی ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن.

ئەو بەرپرسەی مۆریتانیا ئاشکراشیکرد، بەلەمەکە ١٦٠  کۆچبەری نایاسایی لەسەر بووە، کە زۆربەیان خەڵکی سینیگال و گامبیا بوون.

وتیشی" هێزەکانیان توانیویانە تەنیا ١٧ کەس لە مردن رزگاربکەن و گەڕان و پشکنین بەدوای ونبووەکاندا بەردەوامە".

ساڵی رابردوو، مۆریتانیا رێککەوتنی پەنابەرانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا واژۆکرد و بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە، رێگە لە پەڕینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی دەگرێت و لە بەرامبەردا ٢١٠ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیەش، هەڵمەتێکی گرتن و دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانیان دەستپێکرد و تاوەکو ئێستا سەدان کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکاندا دەستگیرکراون.




PM:05:38:29/08/2025